بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند پێشبینیشی کرد کە لەسبەینێوە باران ببارێت.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەینێ لە ناوچەی ناوەڕاست ساف دەبێت و لەڕۆژاواش پەڵەهەوردەبێت و دەرفەتی باران بارینیش لەشەودا دەبێت ، لەباکووریش نیمچە هەور و لەباشووریش ساف و هەندێک هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت .
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوچەی ناوەڕاست نیمچەهەور و نمەباران دەبێت و هەندێک جاریش لە ڕۆژاوادا دەداتە بروسکە ، لەباکووریش نیمچەهەور و ڕێژنەباران دەبێت ولەباشووریش نیمچەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەهەموو وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەی ناوەڕاست نیمچەهەورو ڕێژنەبارانی سووک دەبارێت کە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت ، لەباکووریش نیمچەهەورو سووکە باران دەبێت ، لەباشووریش نیمچەهەورو سووکەباران دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا دادەبەزن.
ڕۆژی شەممەش لەناوچەی ناوەڕاست نیمچەهەورو سووکەبارانی بروسکاوی دەبێت ،
پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە ، لەباکووریش نیمچەهەور و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباشووریش نیمچەهەورو هەوراوی و ڕێژنەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش تۆزێک بەرزدەبنەوە.