بەغداد / INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە چوار شوێنی قومارکردن و مەیخواردنەوەی داخستووە.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری هێزێکی تایبەت چەند شوێنێکی شارراوەی قومارو خواردنەوەی لە چەند ناوچەیەکی بەغداد داخست و هەموو ئەوانەشی دەستگیرکرد کەلەوشوێنانەدا بوون.