ناوخۆ: 30هەزار هەلی كار چاوەڕێی بودجە دەكەن

ئەمنی
  • 17-04-2023, 21:38
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ پێویستیی خۆی بە 30 هەزار هەلی كار ڕاگەیاند كە چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجەن، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە بە نیازە دۆسیەی ئەمنی دوو پارێزگاری نوێ بگرێتە ئەستۆ.
    وتەبێژی وەزارەتەكە لیوا خالد محەننا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت پێویستی بە دانانی نزیكەی 30 هەزار هەلی كار هەیە وەك گرێبەستێكی تا كاتی دادەمەزرێن لەگەڵ پسپۆڕی جۆراوجۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی پارێزگاكان، هاتوچۆ، بەرگری شارستانی، و هەموو ئەو پێكهاتانەی كە كەمیییان هەیە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەزارەتەكەی چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەیە بۆ دەستپێكردنی ئەو هەلی كارەكان.
    لەسەر وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگاكان ئاماژەی بەوەدا : سێ پارێزگا هەیە كە دۆسیەی ئەمنییان پێگەیشتووە، ئەوانیش پارێزگاكانی واست و دیوانیە و موسەننا و پێموایە ئێستا دەچنە ناو پارێزگاكانی بابل و نەجەف.
    محەننا ڕوونیشیكردەوە : هیچ خشتەیەك نییە بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگاكان و بە یەكەوە ڕوودەدات، هەروەها لەلایەن لیژنەكانی پشكنینەوە لەڕووی ڕێژەی ئامادەیی دیاری دەكرێت و كاتێك ئامادەیی لە هەر پارێزگایەك بە ڕێژەیەكی بەرز بێت،دۆسیە ئەمنییەكان ڕادەستی دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە پارێزگاری كەركوك بەخێرایییەكی بەرز كارەكان بەڕێوەدەچن، چ لە مەشق و ڕاهێنان، چەكداركردن، تەیاركردن، پاڵپشتی لۆجستی، یان كادیری كارگێڕی و تێكەڵكردنی هەندێك پێكهاتە و هەندێكی دیكە، بۆ ئەوەی دەست بەسەر دۆسیەی ئەمنیدا بگرن.