كەربەلا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی مەترسیدار كە لە دۆسیەكانی تیرۆر و ماددەی هۆشبەردا داواكراوە لە شاری كەربەلای ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : مەفرەزەیەكی تایبەت لە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ئەركێكی ئەمنی گرنگ و ورد لە پارێزگای كەربەلا ئەنجامداوە بۆ دەستگیركردنی مەترسیدارترین كەسانی داواكراو بۆ دەسەڵاتی دادوەری.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : پاڵەوانەكانمان توانیان زانیاری لەسەر شوێنی حەشاردانەكەی بەدەستبهێنن، كە دەكەوێتە بەردەم ماڵی تۆمەتبار كە شوێنێكی ژێرزەمینییە و دوای هەڵكوتانە سەر شوێنەكە وڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و دەستگیركراون و پاشان دەستیان بەسەر چەك و ماددە هۆشبەرەكان گرت و هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان لە دژی گیراوەتەبەر.