ئەعرەجی داوا لەوڵاتان دەكات ئەو منداڵانە وەربگرنەوەكە لەگەڵ دایكیان لە زیندانەكانی عێراقن

ئەمنی
  • 17-04-2023, 18:15
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەسەر مەلەفی منداڵانی ئەوانەی عێراقی نین ڕاگەیاند كە یاوەری دایكەكانیان دەكەن كە لە زیندانەكانی عێراقدا زیندانیكراون بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و خالد شوانی وەزیری داد ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لەسەر دۆسیەی منداڵانی كەعێراقی نین یاوەری دایكانیان كە لە زیندانەكانی عێراقدان،كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی داد، سەرۆكی دادگای لێكۆڵینەوە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هەروەها باڵیۆزی وڵاتانی پەیوەندیدار ئامادەی ببوون.
    ووتیشی : لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە وڵاتان داوای منداڵی كە عێراقی نین بكەن كە یاوەری دایكیان بكەن كە لە زیندانەكانی وەزارەتی داددان، هەروەها پێشوازی لەو ژنانە بكەن كە سزاكانیان تەواو بووە و بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانیان.
     لە درێژەی قسەكانیدا ووتی : كۆبوونەوەكە بە ڕێككەوتنێكی مەبدەئی كۆتایی هات بۆ دەستپێكردنی پێدانی زانیاری لەسەر باڵیۆزخانەكانی ناوخۆی عێراق لەسەر گەڕانەوەی منداڵان و ژنان بۆیان، بۆ ئەوەی ڕێكارە كارگێڕی و یاساییەكان تەواو ببن و ڕاستەوخۆ بیانگوازنەوە لە عێراقەوە بۆ وڵاتەكانیان.