بەغدا - INA_محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ دووشەممە سندوقی نیشتەجێبوون هۆكاری زیادكردنی بڕی قەرزەكەی بۆ 60 ملیۆن دینار ئاشكرا كرد، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە بێ سوود وەرگرتن و تەنها بۆ مەبەستی بیناسازی دەدرێت، هەوڵیش دەدرێت بۆ كردنەوەی لقەكان لە سەرتاسەری عێراق.
بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە سندوقی نیشتەجێبوون ئەحمەد هاشم نعێمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بڕی قەرزەكە بەپێی یاسای سندوقی 32ی ساڵی 2011، بڕی 35 ملیۆنە لە بەغدا و 30 ملیۆن لە پارێزگاكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە دۆخی ئابووری و بەرزی نرخەكان بووە هۆی دەستكاریكردنێك یاساكە لە ساڵی 2018دا بگاتە 50ملیۆن بۆ هەر قەرزێك.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو نرخە بەرزەی ئێستا و ئەو مەرجانەی وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها جیاوازی بڕی قەرزەكە لە بەغدا و پارێزگاكان، هەفتەی ڕابردوو ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ یەكخستنی ئەو بڕە پارەیە بۆ بگاتە 60 ملیۆن بۆ هەر قەرزێك لە بەغدا و پارێزگاكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون جیاوازە لە دەستپێشخەرییەكەی بانكی ناوەندی، بەو پێیەی بەپێی یاسای سندوقی نیشتەجێبوون قەرزەكە بێ سوود وەرگرتن، بەڵام پارەی كارگێڕی هەیە بۆ مەبەستی روماڵًی خەرجییەكانی فەرمانبەران، كرێی گواستنەوە و خەرجییەكانی دیكە.
ڕوونیشی كردەوە : سندووقی نیشتەجێبوون بەشی خۆپاراستن و یارمەتیی دەوڵەتی نییە، هەر بۆیە ئەو پارەیەی ڕاگیراوە بۆ فەرمانبەران و بیناسازی خەرج دەكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد گەشەپێدانی بینای نوێ و كڕینی پارچە زەوی لەپارێزگاكان.
جەختیشی كردەوە : قەبارەی كارەكان بەردەوام لە فراوانبووندایە، هیوادارە لقی سندوقەكە لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا بكرێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : سندوقی نیشتەجێبوون پاڵپشتی تەواوەتی پڕۆسەی بیناسازی ناكات و بەشێكە لە بیناسازی، وەكو نرخی بیناكردنی یەك مەتر چوارگۆشە لە بازاڕی عێراق گەیشتووەتە 350 هەزار.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : سندوقی نیشتەجێبوون لە كڕینی یەكەكاندا ناگرێتەوە، بەو پێیەی لە دەرەوەی كارەكانیدایە و یاسا ڕێگە بە كڕین نادات، بەڵكو تەنها بیناسازییە.