پەروەردە: كردنەوەی دەرگای ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەنجامی داواكاری بۆ خوێندنی باڵا لە ناوخۆی عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 17-04-2023, 17:13
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردە كردنەوەی دەرگای ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ئەنجامی داواكاری بۆ خوێندنی باڵا لە ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان/بەڕێوەبەرایەتی مۆڵەتی ئەكادیمی لە وەزارەتی پەروەردە كردنەوەی دەرگای ناڕەزایەتی سەبارەت بە ئەنجامی بەدەستهێنانی بێ هیچ رێگریێك لە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ خوێندنی باڵا لە ناوخۆی عێراق، بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.
    بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان لە وەزارەت، عەلا عەبد عودە وائیلی ڕایگەیاند: وەزارەت سێ ڕۆژی بۆ ناڕەزایەتی داناوە سەبارەت بە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات، كە دەكاتە 18-4-2023سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە دیوانی وەزارەت، ناڕەزایەتی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەبێت، لە دووشەممەوە دەستپێدەكات كە دەكاتە 2-5-2023