بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆجبەران ، گەڕانەوەی 368 ئاوارەی لە کەمپی "جدعە"5 لە پارێزگای نەینەوا بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان ڕاگەیاند،ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ داخستنی کەمپەکان و کۆتاییهێنان بە مەلەفی ئاوارەکان.
"جەبرۆ " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی" رایگەیاندوە " ئەمرۆ ژمارەیەک لە ئاوارەکان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە گەڕێندرانەوە ناوچە ڕزگارکراوەکانیان، بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، ئەوە جگە لەوەی کە بڕە پارەیەک وەک هاوکاری بەسەریاندا دابەشکراوە.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە " وەزارەت کادیرانی وەزارەتی ڕاسپاردوە بۆ خێراکردن لەتۆمارکردنی ناوی ئەو ئاوارانەی کە ئارەزووی گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی سەرەکی خۆیان دەکەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان.