بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" عەبدولئەمیر شەمەری" جەختی لەسەر پێویستی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و رووبەرووبونەوەی پێکدادانی خێڵەکان کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی" عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ بۆ پارێزگای میسان ، لەگەڵ شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی خێڵەکان لە پارێزگاکە کۆبوویەوە ، کە شاندێکی باڵای ئەمنی کە ژمارەیەک سەرکردە و ئەفسەری لەخۆگرتبوو یاوەری وەزیری ناوخۆ بوون .
لەکۆبونەوەکەدا شەمەری جەختی لەوە کردووەتەوە لەسەر پێویستی هەوڵی خێڵە ڕەسەنەکانی عێراق تا بوەستن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لە دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی نامۆ لەناو خێڵەکان و ماددە هۆشبەرەکان، و دیاردە و حاڵەتەکانی دیکەی نامۆ و تاوان لەناو کۆمەڵگەی عێراقی.
هەروەک "شەمەڕی" تەئکیدی لەسەر " پێویستی هاوکاری هەموو لایەک کردەوە لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشایەر لە ڕەتکردنەوەی هەر کارێک کە کۆمەڵگا توڕە بکات یان زیان بە کۆمەڵگا بگەیەنێت،و هاوکاری دەزگاکانی حکومەت بکات بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و پشتگیری لە ڕێکارە یاساییەکان .