بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانی دامەزراندنی وەزاری دەرکرد بۆ زیاتر لە هەزار هەڵگر لە بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر و دبلۆم و بەکالۆریۆس.
وەزارەتەکە، لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمرۆ "نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانی وەزاری دەرکرد بۆ دانانی هەزار و سێ سەد و بیست و هەشت خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر و دبلۆم و بەکالۆریۆس، لەسەر بنەمای بڕیار و یاسا کارپێکراوەکان.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە ،وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،ناوی ئەوانەی رەزامەندیان لەسەر دراوە لە پێگەى فەرمى (www.mohesr.gov.iq) بڵاوکراوەتەوە، هاوکات داوادەکات ئەوانەی ناوەیان هاتووە سەردانی وەزارەت بکەن بۆ تەواوکردنى ڕێکارە بنەڕەتییەکانى دەستبەکاربوون، کە پێویستە بەڵگەنامەی کەسی وەک کۆپی رەنگاو رەنگی ناسنامە و رەگەزنامە یاخود کارتی نیشتیمانی و کارتی نیشتەجێبون و 4 وێنەو بروانامەی دەرچون و بروانامەی هەژماری دەرچونی تایبەت بەدامەزراندن لەگەڵ خۆی بهێنێت ، و لەماوەی 10 لە رۆژی دەرچونی ئەم بڕیارە دەستبەکار بێت.