بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتی پەیوەندییە فراوانەکانی لەگەڵ ژاپۆن کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "فوتۆشی ماتسومۆتۆ" باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد ، بە یاوەری "یوتاکی ئیزاکی " بەڕێوەبەری ڕاسپێردراوی کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق و "هاجیمی مۆری " سەرۆکی کۆمپانیای سومیتۆمۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە "لە میانی دیدارەکەدا "باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا کراو، و ڕێگاکانی گەشەپێدانیان لە هەموو ئاستە جیاجیاکانی گەشەپێدان و ئابووری تەئکیدی لەسەر کرایەوە .
بەپێی بەیاننامەکە هەر لەمیانی دیدارەکەدا "سودانی "جەختیکردەوە لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لەبوارە جیاجیاکاندا لە نێوان عێراق و ژاپۆن، هەروەها مەیلی سود وەرگرتنی لە ئەزموون و پراکتیزەکردنی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان لە بواری پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق، و فراوانکردن و پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت دەربڕینی و خواستی عێراقیشی بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی ڕاهێنان و بڕوانامە بۆ کەرتە جیاجیاکانی عێراق دەربڕی بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە و کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەزموون و کردنەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆیان.
هەروەک "سودانی" ڕوونیکردەوە" کە بەرنامەی حکومەت پشت بە ڕۆڵ و پاڵپشتی کەرتی تایبەت دەبەستێت بەمەبەستی گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی کار ، وتیشی "هاوبەشی لەگەڵ دەزگا ژاپۆنییەکان پایەیەکی ئەرێنی دەبێت لە گەیشتن بەو ئاواتانە.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ژاپۆن "ویستی وڵاتەکەی، و دامەزراوە گەورە پیشەسازی و ئابوورییەکانی نیشاندا،بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا.