بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، رەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند،هاوکات پێشبینی باران لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە،لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەروو " کە لە ئاسمانی هەندێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت،هاوکات ئاسمانی ناوچەکانی باکور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لەسەر جەم ناوچەکاندا.
هەروەک راگەیەندراوەکە روونیکردۆتەوە " کە ئاسمان ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی مام ناوەند کە لە بەشەکانی ڕۆژئاوا ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، هاوکات ئاسمان لە ناوچەکانی باکور نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە چەند شوێنێکی جیاواز و بونی ڕەشەبا لەگەڵی،هەروەها لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش،ئاسمان لە ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا .
سەبارەت بەڕەوشی کەش و هەوای رۆژی هەینی ، دەستەکە ئاشکرایکردوە "کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە هەندێک شوێن ، کە هەندێک جار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت ، هاوکات ئاسمان لە ناوچەکانی باکور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و بارانی لەگەڵدا دەبێت ، کە هەندێک کات ڕەشەباشی لەگەڵدا دەبێت، لەناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسمان هەوردەبێت لەگەڵ بارانێکی مام ناوەند و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەبەراوەرد لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، باکووری وڵاتیش لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە.