سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر هاندانی سەرمایە و پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکاتەوە

سیاسی
  • 17-04-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" عەبدولەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، جەختی لە پێویستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و کەمکردنەوەی کێشەی بێکاری کردەوە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ " عەبدولەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە بەغدا پێشوازی لە پەرلەمانتار "ئەحمەد سەلیم کینانی " سەرۆکی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە " لە میانی کۆبوونەوەکەدا،باس لە بەرنامەی حکومەت و هەوڵە بێوچانەکانی کرا لە پشتگیریکردنی کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە دابینکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان .
     بە پێی بەیاننامەکە سەرۆکی کۆمار جەختی لە پێویستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و کەمکردنەوەی کێشەی بێکاری کردووەتەوە و ئاماژەی بە "گرنگی هاندانی سەرمایە و بازرگانان و کۆمپانیاکان کردۆتەوە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت بۆ باشترکردنی واقیعی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و دەستپێکردنی پڕۆژەی ستراتیژییەکان . 
     لای خۆیەوە "کینانی" ڕێنماییەکانی سەرۆکی کۆماری بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمان هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان لە وڵات ،بە شێوەیەک کە پلانی گەشەپێدانی بەردەوام بەدەست بهێنێت.