وەزارەتی کار "بەبڕیاڕی سودانی سەرپێچیکارانی سودمەند بوو لە موچەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی رەوانەی بەردەم دادگاکان دەکرێن

ناوخۆ
  • 17-04-2023, 14:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەی ئەو خێزانانەی ئاشکرا کرد کە سودمەند دەبن لە موچەی بەرێوەبەرایەتیەکەیان.
     "ئەحمەد خەلەف" سەرۆکی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"تا ئەمڕۆ دەستەکە لێکۆڵینەوەی لە زیاتر لە 830 هەزار خێزانی تەواوکردووە، کە ئەوەش ژمارەیەکی زۆر زۆرە.
    هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە زیاتر لە 600 هەزار خێزان چاوەڕوانن لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەی حکومەتدا جێگیر بکرێن. 
     "خەلەف "راشیگەیاند " کارەکان بە خێراییەکی باش بەردەوامن بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە بۆ یەک ملیۆن و 700 هەزار خێزان لە ماوەی سێ چوار مانگی داهاتوودا.
    جەختیشیکردەوە"لە کارکردن بەپێی ستانداردەکانی تۆماری هێڵی هەژاری و توێژینەوە لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان.
    ووتیشی "مووچەی یەکەم ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە دوای پەسەندکردنی بودجە خەرج دەکرێت ، کە " لێکۆلینەوە لەو بوارەدا لەناوی 10 هەزار بۆ 12 هەزار خێزان لە ڕۆژێکدا ئەنجام دەدرێت.
     جەختیشی لەوە کردەوە کە مووچە بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزانە و ئیمتیازات هەیە بۆ ئەوانەی، کە بەشداری لە بیمەی تەندروستیدادەکەن، هەروەها ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ پەروەردە کاردەکەین بۆ ئەوەی منداڵان بخرێنە ناو پەروەردەوە و بڕی 30 هەزار دینار بۆ هەر خوێندکارێک تەرخان بکرێت کە لە قوتابخانە ناوی تۆمار کردووە.
     سەبارەت بە ژمارەی سەرپێچیکاران، "خەلەف "وتی"وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گەورەترین پرۆسەی سەرپێچی داتای لە وەزارەت ڕاگەیاند، کە گەیشتە 163 هەزار سەرپێچیکار، کە فەرمانبەر و خانەنشین و کرێکاری ڕۆژانە هەبوو . ڕوونیشیکردەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 28500 سەرپێچیکار هەبووە.
     تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بڕیارێکی دەرکردوە بۆ ڕەوانەکردنی سەرپێچیکاران بۆ بەردەم دادگاکان، بەتایبەتی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان.