بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆی عێراق ، دووپاتی کردەوە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و ئێران.
"شەمەری" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ "عەلی دەوای " پارێزگاری میسان ئەنجامیدا، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند "هێزە ئەمنییەکان توانای کۆنترۆڵکردنی سەرجەم شوێنەکانیان هەیە لە هەر ناوچەیەکی وڵات بە پارێزگای میسانیشەوە.
راشیگەیاند "کەنئامانج لە سەردانەکە ئاگاداربوون و لەنزیکەوە بینینی دۆخی ئەمنی شارەکەیە و هەڵسەنگاندنی ئەدای پێکهاتە ئەمنییەکان و یەکەکان و دەزگاکانە.
ووتیشی "ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەیان تاوتوێکران، بەتایبەتی پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و تاوان و تاوانباران.