بەغداد – ا ه ع سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی ئەنجامی بۆردومانی فرۆكەی جۆری F16 ی عێراقی بڵاوكردەوە كە تیرۆۆریستانی داعشی لەناو خاكی سوریا كردە ئامانج. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: فرۆكە جەنگیەكانی جۆری F16ی عێراق لە رۆژی 19ی نیسانی رابردوو پێگەی تیرۆریستانی داعشی لەناو خاكی سوریا كردە ئامانج دوای بە دەستهێنانی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بەبوونی چالاكی ئەو تیرۆریستانە لەو ناوچانەدا، لە ئاكامی ئەو بۆردومانەش 36 تیرۆریستی داعش كوژران كە لەنێویاندا چەند سەركردەیەكی ئەو تیرۆریستانە هەن ئەوانیش (ئەبو سەلام- ئەبو تارق حەمەدانی – ئەبو مریەم عەكاوی – ئەبو حسێن – ئەبو یاسر – ئەبو جەعفەر) كە مایەی مەترسی بوون بۆ سەر عێراق.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە