بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی، گەیشتە پارێزگای میسان، بۆ بەدواداچون و ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە "کە ئەمرۆ "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگاری میسان.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە" کە سەردانەکە بۆ بەدواداچون و ئاگاداربوونە لە دۆخی ئەمنی و هەڵسەنگاندنی پێکهاتە و یەکەکانی دەزگا ئەمنییەکانە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری سنورەکە .