بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ،لەگەڵ "کریستالینا غۆرغیفا " سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، تاوتوێی پەرەپێدانی بەرنامەیەکی تەکنیکی عێراق لەگەڵ سندوقەکە کردەوە.
بانکی ناوەندی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوو کە "پارێزگاری عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق،لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی سندوقەکە لە واشنتۆن، چاوی کەوی بە "کریستالینا غۆرغیفا"سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە: "عەلاق " باسی لە پێویستی عێراق کرد بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەکی تەکنیکی لەگەڵ ئەو سندوقەدا کە ڕەچاوی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری وڵات بکات، بەتایبەتی ئەو تەحەدیاتانەی کە لە ئاستە جیاوازەکاندا تێچووی زۆری لێدەکەوێتەوە.
لای خۆیەوە "کریستالینا" تێگەیشتنی لە دۆخی عێراق و ئەو هەلومەرجەی کە پێیدا تێپەڕیوە دەربڕی، هەروەها پشتگیری لە پێشنیازی پارێزگار کرد لە پێویستی بەرنامەیەک لەگەڵ سندوقەکە بۆ ئەوەی ببێتە ئاماژەیەکی باش بۆ سیاسەتە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو لا.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکراوە " کە هەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە ، پارڕگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ "مەحمود محێدین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی،کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە پرسەکانی سەقامگیری دارایی عێراق کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە"محێدین" ئامادەیی سندوقەکەی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ عێراق لە پرسەکانی چاکسازی ئابووریدا بەمەبەستی گەیشتن بە زیادبوون لە هاوردەکردنی بەرهەمە غەیرە نەوتیەکان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" کە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە پێویستی واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و سندوقەکەدا کردووە، کە چوارچێوە و ناوەڕۆکەکەی لە کاتی سەردانی وەفدی تیمی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ بەغدا دیاری دەکرێت،کە سەردانەکە، بڕیارە لە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بە ئامانجی ڕێکخستنی هەنگاوەکانی چاکسازی ئابووری و بەرنامە داراییەکان،کە "شارەزایانی سندوقەکە بۆ وەفدی عێراق جەختیان لەسەر گرنگی دەستپێکردنی چاکسازییە ئابوورییەکانی عێراق لەبواری داراییدا کردووەتەوە.