بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە" محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، رێنماییدا بە ڕێزلێنان لە سەرجەم کرێکارانی خزمەتگوزاری و پاککردنەوە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، خوانی بەربانگی لەگەڵ لە ژمارەیەک کارمەندی بەشی خزمەتگوزاری کە لە شارەوانییە جیاجیاکانی بەغدا کاردەکەن ، کە لە باڵاخانەی ئەنجومەن بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی بەغدا میوانداری کردبوون ، کردەوە .
بەگوێرەی بەیاننامەکە بێت "سودانی" لە وتارێکدا ئاماژەی بە "گرنگی ئەو ڕۆڵە کرد کە کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری پاککردنەوەی شار دەیگێڕن، لە جوانکردن وڵات و شارەکانمان ، هەروەک حکومەت کە دروشمی خزمەتگوزارییەکانی بەرزکردۆتەوە، خەمی گرنگیدانیەتی بەم بەشەی کارکردن .
لەمیانی پێشوازییەکەدا سەرۆکی حکومەت گوێی لەخواست و داواکاری کرێکارانی پاککەرەوە گرت سەبارەت بە بارودۆخی کارگێڕی و ژیانیان،هەروەها پرسیاریکرد لەبارەی هاوسەنگی مووچە و خواردنی ژەمەکانیان و گرنگترین ئاستەنگەکانی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە .
لەو روانگەیەشەوە سەرۆک وەزیران ڕێنمایدا" کە هەموو لایەنە کارگێڕییەکانی پەیوەست بە شایستەییەکانیان تەواو بکرێن، هەروەها ئەمیندار گرنگی بەوە بدات کە ئەوان لە پێشینەیاندایە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژەکانی دابەشکردنی زەوی لە ناوچە خزمەتگوزارییەکان.