وەزارەتی ڕۆشنبیری پلانی کردنەوەی مۆزەخانەی نوێ لە ئەهوارەکان ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 16-04-2023, 21:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوارە دێرینەکان ڕایگەیاند"گۆڕانی کەش وهەوا تا ئێستا کاریگەری نەبووە لەسەر دەستنیشانکردنی ئەهەوارەکان ،لە لیستی میراتە جیهانیەکان، هاوکات ئاماژەی بەرێنمایی کردنەوەی مۆزەخانەی نوێ لە ئەهوارەکان کردەوە.
    لەوبارەیەوە"ئەحمەد عەلیاوی"وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تا ئێستا ئەهوارەکان یەکێکە لە شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆ، و چوونەتە ناو کۆمەڵێک مەرج و پێوەرەوە.
    وتیشی"گۆڕانکاری لە دۆخێکی پێشبینی کراوی کەش وهەوای ئەهوارەکان،بەهۆی کەمی سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە یە ، بەڵام دڵنیایی دەدەین کە هەموو ئەو شتانەی دەبینین بەهۆی گۆڕانکارییە لە ئاستی ئاودا کە تا ئێستا کاریگەری نەبووە لەسەر ناونانی ئەو ناوچەیە. 
     ئاماژەی بەوەشکرد" ئەهوارەکان بەشێکن لە میراتی جیهانی،بۆیە هیوادارین وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان هەوڵی زیاتر بدات بۆ پاراستنی ئاستی ئاوی پێویست.
    هەروەک جەختیشیکردەوە "لە پێویستی پاراستنی ئەهوارەکان،لە عێراق و لە جیهاندا.
    سەبارەت بە پڕۆژە گەشتیارییەکانی ناو ئەهوارەکان، وتی"شێوازی ژیان لەوێ ڕێگە بە دروستکردنی بینا لەو ناوچەیە نادات، هەروەک ناوچەکە، شێوازی تایبەتی خۆی هەیە.
     دووپاتیشی کردەوە"کە وەزارەت پاڵپشتی سەرجەم وەفدە گەشتیارییەکان دەکات کە ئارەزووی سەردانی ئەهوارەکان دەکەن، هەروەها ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی گەشتیاران دەکەن.