بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەک شەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان،هەوڵێکی بەقاچاغبردنی دەرمانی شاراوەی لە ناو بارهەڵگرێک لە دەروازەی سنووری زووباتیە ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە"هەوڵەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان بەردەوامن بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچیەتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، کە تەندروستی هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج،لەوچوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی مەرزی زورباتیە، بە پشتبەستن بەو زانیارییە تایبەتیانەی کە دەست بەڕێوەبەری دەروازەکە کەوتووە، توانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرێت کە بارکرابوو لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی جۆری رێگە پێنەدراو.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە دەستیکردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆلێکۆڵینەوە لە ڕێکخستنی ڕاپۆرتێکی فەرمی دەستبەسەرداگرتن،و ڕەوانەکردنی بۆ بنکەی پۆلیسی گومرگی زورباتیە، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم رای گشتی و دادوەری لێکۆڵینەوە، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەوانەی بەشدارن لە پرۆسەی قاچاخچێتی.