بەنگین رێکانی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی ڕێگای بازنەیی چوارەم لە بەغدا ئەنجامدا

ناوخۆ
  • 16-04-2023, 19:35
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە" بەنگین ڕیکانی" وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان ، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی چوارەمی شەقامی بازنەیی دەوروبەری بەغدای پایتەخت ئەنجامدا.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە"کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری بەغدا و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا.
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ناکۆکییەکانی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی چوارەمی ڕێگای بازنەیی لە بەغدا کراوە، هەروەک پێداچوونەوە بە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێگایە کرا، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆیە لە پایتەخت، کە درێژی ڕێگاکە (٩٤) کم، و پانیەکەشی (100)مەترە ، کە ڕێڕەوی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی گشتی و خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت.
    هەروەک دروستکردنی پرد و چوارڕێیانی هەڵواسراو و پیادە، و شوێنی سەوزای لەخۆدەگرێت ئەوە جگە وێستگەی پشوودان و سووتەمەنی.