بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێنمایدا بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و گشتگیر لەسەر پرسی سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی،هەروەک داوای پاڵپشتیکردن دەکات بۆ هەڵمەتی هۆشیاری گشتی.
وەزارەت،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە، تیایدا رایگەیاندوە "ئەمڕۆ"ئیڤان فائق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران،سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی کرد،کە بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕاپۆرتانە بوون کە ئامادەکراون لەلایەن لیژنەی لاوەکی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و کاردانەوە نەرێنییەکانی، و ڕێگا و ئامرازەکانی کەمکردنەوەی.
بەگوێرەی بەیاننامەکە "جابرۆ "لەمیانی کۆبوونەوەکەدا،ئاماژەی بەوەکردووە کە وەزارەت بەردەوامە لە کارکردن بەپێی بەرنامەی حکومی خۆی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆهۆشیاری هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی بەتایبەت کۆچی گەنجان، ئەویش بەهۆی کاردانەوەی نەرێنی و مەترسیە گەورەکان لەسەر ژیانیان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کە پلانێکی تۆکمە ئامادەکراوە لەبارەی مەلەفی کۆچ و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت پاشان رەوانەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
بەپێ بەیاننامەکەبێت " جەبرۆ" داوا لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە پشتگیری وەزارەت بکەن لە هەڵمەتی هۆشیاری نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.