بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،ڕایگەیاند" وەبەرهێنانی فراوان باشترین ڕێگایە بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق و ڕەخساندنی هەلی کار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ "سودانی" پێشوازیی لە ئەندامانی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە پەرلەمان کرد، لە میانی کۆبوونەوەیەکیشدا گرنگترین ئەو برگە یاساییانە گفتوگۆیان لەسەر کرا کە بەشێکن لە پاڵپشتی پرۆسەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا، هەروەک گرنگترین چارەسەری پراکتیکی بۆ کێشەکان کە ڕێگری دەکات لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان خرانەروو، بە ئامانجی گەیشتن بەو خزمەتگوزارییانەی کە خواستی هاوڵاتیان جێبەجێدەکات.
بەپێی بەیاننامەکە بێت "سودانی"پشتیوانی خۆی دەربری بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەی وەبەرهێنان، هەروەک بەفراوانترین و باشترین ڕێگەی دەزانێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق و ڕەخساندنی هەلی کار، هەر لەومیانەیەدا سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ناهاوسەنگییە بەرپرسیارێتی ئیدارە و پرۆسەی بیناسازیدا نییە،هەروەک ئاشکرایکرد کە پڕۆژە پێشەنگەکانی وەبەرهێنان، وەک بەندەری گەورەی فاو و هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ تورکیا، گۆڕانکاری گەورە نەخشەی ئابووری ناوچەکە دێنێتە ئاراوە .
هەر بەپێی بەیاننامەکەبێت "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەڵسەنگاندنی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە بەغدا و پارێزگاکان کرا ، کە دەبێت بە بەپێی فۆرمێکی زانستی ئامادەکراوە بێت ، ئەمە جگە لەوەی باس لە هەموارکردنەوەی بڕیاڕی ژمارە 245 کرا، کە تەگەر دەخاتە بەردەم کاری وەبەرهێنەران.
هەروەک "باس لە پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا، هەروەها ئەنجامدانی کۆنفرانسی وەبەرهێنانی فراوان، بەمەبەستی دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەری ناوخۆیی یان بیانی بەشێکی دیکە بوو لە کۆبونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەران .