بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"خالد شوانی"ڕێنمایدا بە دامەزراندنی بەشی خانەنشینی لە وەزارەت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی داد،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران،کە بریتی یە لە پاکێجێک بۆ ڕێکخستنی ڕێکارەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بەشی خانەنشینان، ئەمرۆ "خالد شوانی" وەزیری داد،رێنماییدا بە دروستکردنی بەشی خانەنشینی لە وەزارەتی داد بۆ بەشی کارگێڕی و دارایی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"وەزیری داد"ڕێنماییداوە کە "موستەفا عەلی عەباس" ڕاوێژکاری یاسایی لە بەشی کارگێڕی و دارایی لەگەڵ ئەرکی بەڕێوەبەری بەشی خانەنشینی ڕابسپێرێت کە بەشی خانەنشینی کە لە چوار بەش پێکدێت، بەڕێوەببات کە بەرپرسیارە لە پێشخستنی مامەڵەی خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی خانەنشینی یاسایییان تەواو کردووە.