بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"ئەسیرغریری" وەزیری بازرگانی،ناساندنی بازاڕە ناوەندییەکان بە خزمەتگوزاری گشتگیر ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە وردبینی سەرجەم گرێبەستەکان کرد ، سەبارەت بە سەبەتەی خۆراک لەلایەن باڵاترین دەسەڵاتەوە.
"غریری"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"وەزارەتی بازرگانی کار بۆ کاراکردنی کۆمپانیاکانی دەکات، کە بەم نزیکانەش دەچێتە ناو بازاڕەکانی ناوەندی و خۆراک بەشێوەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو نوێ، لە ڕێگەی بازاڕکردنەوە،وەک یەکەم هەنگاو
جەختیشی کردەوە لە هەنگاوەکانی داهاتوو کە بواری زۆر گەورە لەخۆ دەگرن، تا لەهاووڵاتییانەوە نزیک دەبینەوە، لە ڕێگەی کارەکانمان .
ووتیشی"گرێبەستەکانی وەزارەتی بازرگانی گەورەن، بۆیە چاودێری دەکرێن ، لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و دەستەی دەستپاکی و لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکاران،بۆیە هەمووان ئاگاداری سەرجەم وردەکارین.
ئاماژەی بەوەشکردووە"دەرگاکانی وەزارەت کراوەن بۆ ئەوەی هەمووان تۆمارەکان بیبینن.
روونیشیکردەوە "کە وەزارەت پێویستی بە هەوڵی یاسایی یەکگرتوو هەیە، بۆ چاندنی متمانە لە لای هاوڵاتی، بە بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست.