سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانكردنی دوو ملیۆن دۆلار بۆ ڕێكخستنی یاری كۆتایی یانەكانی باسكەی ئاسیا لە بەغدا

وەرزش
  • 16-04-2023, 15:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی دوو ملیۆن دۆلار بۆ ڕێكخستنی یاری كۆتایی یانەكانی باسكە ئاسیا لە بەغدا.
    خالد كبیان، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان و وەرزشی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و رتیایداهاتووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی ڕێكخستنی یاری كۆتایی یانەكانی باسكە ئاسیا لە بەغدا.
    ووتیشی: ئەم پاڵەوانێتییە بە یەكەم پاڵەوانێتی دادەنرێت كە عێراق لە ساڵی 1948ەوە میوانداری كرد و هاوكات بە یەكەمیش دادەنرێت كە تێیدا گەمارۆی وەرزشی لەسەر پایتەختی خۆشەویست بەغدا هەڵبستێت و پاڵەوانیەتییەكە بە بەشداری یانەكانی چین، ژاپۆن، كۆریا، فلیپین و لوبنان و ئێران، جگە لە دوو یانەی كە نوێنەرایەتی عێراق دەكات و ئاماژە بەوە دەكات پاڵەوانێتییەكە لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەدەچێت.