عێراق بانگهێشتی توركیا و ئێران دەكات بۆ سەردانی بەغدا و گفتوگۆكردن لەسەر پشكەكانی ئاو

ناوخۆ
  • 16-04-2023, 15:18
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا رێژی ئاوی ڕووباری دیجلە باشتر دەبێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی وەزیری وزەی ئێران كراوە بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی ئاوی بەغدا.
    عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆبوونەوە و كاركردن لەگەڵ لایەنی ئێرانی و توركیا سەبارەت بە پشكی ئاوی عێراق بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشكرد : بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی وەزیری وزەی ئێران كرا بۆ بەشداریكردن  لە سێیەمین كۆنفرانسی ئاوی بەغدا كە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ لایەنی توركیا لە سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیراندا ڕێككەوتنی ناردنی شاندێكی تەكنیكی بۆ توركیا بەم نزیكانە لەخۆگرتبوو.
    ڕاشیگەیاند : عێراق بانگهێشتی شاندی توركیای كرد بۆ سەردانیكردنی بەمەبەستی بەردەوامیی گفتوگۆكان لەسەر كاراكردنی ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنەی كە پێشتر لە نێوان هەردوو وڵات لەم بوارەدا واژۆ كرابوو، كە چووە بواری جێبەجێكردنەوە و لەلایەن پەرلەمانتارانی توركیا و عێراقەوە پەسەندكرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەنگاوی كردەیی هەیە بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی لە مەرجەكانی یاداشتەكەدا هاتووە، ئاماژەی بەوەشكرد كردنەوە و ئازادكردنی ڕووباری دیجلە باشتر دەبێت، بەتایبەتی بە پابەندبوونی لایەنی توركیا بە كردنەوە وئازادكردنی ڕێككەوتن لەسەركراو.