سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ سەردانیكردنی تاجیكستان پێدەگات

سیاسی
  • 16-04-2023, 15:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید،بانگهێشتنامەیەكی فەرمی بۆ سەردانی تاجیكستان پێگەیشت، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی كردنەوەی باڵیۆزخانەی تاجیكستان لە بەغدا كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وڕایگەیاندووە : كە ڕەشید لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری تاجیكستان لە عێراق زەبیدوڵڵا زەبیدزادە كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا باڵیۆز بانگهێشتنامەیەكی فەرمی بە سەرۆك كۆمار بۆ سەردانی تاجیكستان لە سەرۆك ئیمام عەلی ڕەحمانەوە گەیاندووە.
    سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی فراوانكردنی هاوكاریی نێوان دوو وڵات بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان"كردەوە و ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگیی هاوبەش لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستی كردنەوەی باڵیۆزخانەی تاجیكستان لە بەغدا بە مەبەستی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، ئاماژەی بە دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆك ئیمام عەلی ڕەحمان لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەوڵوێست وپشتیوانەكانی تاجیكستان لە كۆنفرانسەكەدا.
    لە بەرامبەردا باڵیۆز سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی، جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاریكاری بە شێوەیەك كە خزمەت بە خواستەكانی گەلانی عێراق و تاجیكستان بكات بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی،سەرۆك كۆماریش هیوای خۆی دەربڕی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا بكاتەوە.