بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كوتلەی پەرلەمانی سادقون دووپاتی كردەوە كە ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە شاری سەدری نوێ هەنگاوێكە بە ئاراستەیەكی دروستدا، هاوكات ئاماژەیە بۆ ڕاسپاردە بۆ تەواوكردنی دیدگای حكومەت بۆ ئامادەكردنی دیزاین بۆ شارە نوێیەكە شاری سەدر.
نوێنەری كوتلەی سادقون زەینەب جومعە موسەوی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی گەشتێكی ئاسمانیدا كە ئەنجامیدا بۆ بینینی سنوورەكانی شارەكە و وردەكارییەكانی شوێنی مەیدانییەكەی، هەنگاوێكە بە ئاراستەیەكی دروستدا بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارە، كە زۆر زیانی بەركەوتووە بەهۆی خراپی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری بۆ دابینكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێنماییەكانی سودانی لە میانی كۆبوونەوە تایبەتەكەدا بەرەو شاری سەدر بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیەك لەسەر بنەمای دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوونی نوێ كە بە هەموو پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان تەیاركراون، تۆڕێكی ڕێگاوبانی مۆدێرن و ژێرخانی مۆدێرن وەك ئاوەڕۆ، تۆڕی ئاوی خواردنەوە، پارك و قوتابخانەكان بە هەموو خزمەتگوزارییەكانەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە : پێویستی بە یەكگرتوویی هەمووان هەیە لە پێناو تەواوكردنی دیدگای حكومەتی عێراق بۆ ئامادەكردنی دیزاینەكان بۆ شاری سەدری نوێ و جێبەجێكردنیان لەسەر زەوی.
جێگای سەرنجە سەرۆك وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی پڕۆژەی نوێی شاری سەدر، كە حكومەت بەنیازە بەم زووانە دەستی پێبكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیادەڕۆیی ژمارەی دانیشتووانی شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت لە بەغداد.
لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە لایەنە جێبەجێكارەكانی پڕۆژەی نوێی شاری سەدر كرا، كە لەسەر ڕووبەری كۆی گشتی چوار هەزار دۆنم جێبەجێ دەكرێت، كە لە نێوان ناوچەی مەعامل و دەوراوپشتی شاری سەدر درێژدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەدا كە شاری سەدری نوێ پڕۆژەیەكی گرنگی نیشتەجێبوونە كە كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون بۆ ئەم شارەی ئێستا، بەو پێیەی لە دەرەوەی ئەو ناوچەیەی گەڕەكەكانی دروستدەكرێت كە بەدەست فشاری چڕی دانیشتوان و پێداویستی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و ئەوە دادپەروەرییە بەرامبەر بەم شارە قوربانییە كە بۆ چەندین دەیە بەدەست پشتگوێخستنەوە دەناڵێنێت.