دەستپاكی: فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان لە دژی ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەرکرد

ناوخۆ
  • 16-04-2023, 12:53
  • +A -A

    بەغدا- INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان لە دژی ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆكو ەزیرانی پێشووی ڕاگەیاند، بە بیانووی ڕەتكردنەوە و رێگری كردن لە ئاشكراكردنی ئەستۆی دارایی.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دادوەرێكی دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان بەسەر ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دەركردووە، بەهۆی ڕەتكردنەوەی و پێشكەشكردنی ئەستۆی دارایی و بەیاننامەیەكی ئاشكراكردنی دارایی بەبێ بیانووی شەرعی، بەپێی پشتڕاستكردنەوەی بەشی خۆپاراستن لە دەستەكە و ئاماژە بەوە دەكات كە : دادگا بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبارەكان بكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانەی كە لە دژی دەرچووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا پشتی بە دەركردنی فەرمانەكە بەستووە لەسەر ماددەی (19/یەكەم) لە یاسای هەمواركراوی دەستەی دەستپاكی و قازانجی نایاسایی ژمارە (30ی ساڵی 2011)، كە مەرجی سەپاندنی سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەیەك لە یەك ساڵ زیاتر نەبێت بۆ پێشكەشكردنی فۆڕمی ئاشكراكردنی ئەستۆی دارایی پێشكەش بكەن بەبێ بیانوویەكی دروست.