کەشناسی.. پێشبینی بارانێكی مامناوەند لە كۆتایی هەفتەدا دەکات

ناوخۆ
  • 16-04-2023, 12:51
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بارانبارین دەكات بۆپێنجشەممەی داهاتوو.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها سەبارەت بە پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری كەمێكك بەرز دەبنەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك كاتدا هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند لە هەندێك شوێنی وڵاتدا دەبارێت، هەندێكجاریش ڕەشەبا دەبێت وپلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا .