بۆرسەی عێراق پێوەرەكانی ئاڵوگۆڕبۆ وەرزی یەكەمی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 16-04-2023, 12:47
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بۆرسەی عێراق پێوەرە ئاڵوگۆڕەكانی لە ماوەی وەرزی یەكەمی ساڵی 2023دا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە بۆرسەكە ئاماژەی بەوەكردووە: كە لە لەماوەی وەرزی یەكەمی ساڵی 2023 (60) دانیشتنی ئاڵوگۆڕی ڕێكخستووە لە پشكی كۆمپانیا ، كە ژمارەیان (103) كۆمپانیای بەشدار بووی عێراقە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە گرنگترین پێوەرەكان بۆ وەرزی یەكەمی ساڵی 2023 كە لە ڕاپۆرتەكەدا دەركەوتووە؛
    1- ژمارەی ڕۆژانی ئاڵوگۆڕ گەیشتووەتە (60) دانیشتن - كە ڕۆژانی كاركردنی ڕاستەقینەیە
    2-ژمارەی ئەو پشكە ئاڵوگۆڕی پێوەكراوە گەیشتە (226) ملیار پشك.
    3- بەهای پشكی ئاڵوگۆڕ كراو (260) ملیار دینار بووە
    4-بەرزبوونەوەی بەهای پێوەرەكانی نرخی ISX60 لە (611.83) خاڵەوە لە كۆتایی مانگی یەكدا بۆ (637.07) خاڵ لە كۆتایی مانگی شوباتدا بەرزبووەتەوە، بە ڕێژەی (4.1)%.
    5-بەرزبوونەوەی بەهای پێوەرەكانی نرخی ISX60 لە (611.83) خاڵەوە لە كۆتایی مانگی یەكدا بۆ (641.46) خاڵ لە كۆتایی مانگی ئازاردا بەرزبووەتەوە، بە ڕێژەی (4.8)%.
    6- بەردەوامی دانیشتنەكانی ئاڵوگۆڕ بە پێی كاتی فەرمی خۆیان لە كاتژمێر 9:30 بەیانی تا 1:30ی پاشنیوەڕۆ بە پۆلێنكردنی تەكنیكی جۆراوجۆر لەسەر سیستەمی ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێوەرەكان بۆ وەرزی یەكەمی ساڵی 2023 بەراورد بە وەرزیی یەكەمی ساڵی ڕابردووی 2022 زیادیكردووە وبەم شێوەیەی خوارەوە :
    1-نەگۆڕی نیشاندەری ژمارەی ڕۆژەكانی ئاڵوگۆڕی وەك خۆی دەمێنێتەوە و دانیشتنەكان وەكو پلان ڕێكخراون.
    2-بەرزبوونەوەی پێوەرەكانی ژمارەی ئەو پشكانەی ئاڵوگۆڕیان پێوەكراوە بەڕێژەی (25.8)% زیادی كردووە.
    3-بەرزبوونەوەی بەهای نیشاندەری پشكی ئاڵوگۆڕ بە ڕێژەی (56.2)% زیادی كردووە.
    4- بەرزبووەوە بەهای پێوەرەكانی نرخی ISX60 بە ڕێژەی (9.5)% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە كۆتایی ساڵی 2022.