وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە مافی ئەو عێراقییانە دەکاتەوە کە وەک پەنابەر لەوڵاتان تۆمارکراون

ناوخۆ
  • 15-04-2023, 21:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"کەریم نووری" بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" لەکاتێکدا ئێمە ساڵانێکە لەهەوڵی بەردەوام داین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی ئەو عێراقیانەی کە لەوڵاتان داوای مافی مانەوەیان کردوە یان لەوێ وەک پەنابەر دەژین ، هەروەک سەرمان سوڕماوە لەوەی کە هەوڵ هەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نادادپەروەرانە بەرامبەر ئەو عێراقیانەی کە داواکاری پەنابەریەتیان ڕەتکراوەتەوە کە خۆی لە گەڕانەوەی زۆرەملێ دەبینیتەوە . 
    "کەریم نوری " لەبیاننامەکەیدا ئەوەشی راگەیاندوە "کە پێشتر زیاتر لەبۆنەیەکدا جەختیان لەوەکردۆتەوە کە پێویستە هەموو لایەک ڕێز لەمافی ئەو عێراقیانە بگرن کە وەك پەنابەر تۆمارکراون و بەشیوەیەکی مرۆڤایەتی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بۆ ئێمە ئەمانه هاوڵاتی عێراقین.
    هەروەک ووتیشی"لەکاتێکدا هەر ڕێکارێکی نوێ ڕەتدەکەینەوە کە ببێتە هۆی ناردنەوەی بەزۆری ئەو خێزانانەی بەرگەی چەندین سەختی و مەترسییەکانی سەفەریان گرتووە و ناچار بکرێن بە زۆر بگەرێندرێنەوە ، بەبێ ئەوەی بەرنامە و پلانێکی بۆ دەستەبەر کرابێت بۆ داهاتوویەکی باشتر ، کە یارمەتیدەر بێت بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان، و نەگرتنەبەری ئەو جۆرە هەنگاوانەی کە لەگەڵ پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی مافەکانی مرۆڤدا پێچەوانەن .
    ئەو بەرپرسەی حکومەت داواش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ولایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکاربن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ئەم خێزانانە، لە پێشکەشکردنی هاوکاری، و ئاسانکاری بۆ داوای پەنابەری و نیشتەجێکردنیان.