بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممه، بەڕێوەبەڕایەتی گشتی هەواڵگری،دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی بازرگانیکردن به مرۆڤ لەبەغدا ڕاگەیاند.
بەرێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەردەوامانەی کە ئەنجامی دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باندەتاوانکارییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، توانی یەکێک لەو کەسانە دەستگیر بکات کە تۆمەتبارە بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامی جەستەی مرۆڤ ، کە لەوکاتەدا دەیویست قاچاخچێتی بە کچانی ( منداڵ لە خوار تەمەنی یاسایی) بکات بۆ دەرەوەی وڵات .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"پرۆسەکە دوای ڕەزامەندی دادوەر ئەنجامدراوە ، بەپێی بڕگەکانی مادەی (6/1)ی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.