وەزیری بازرگانی دەستپێكردن بە پرۆسەی بەشی سێیەمی ئارد رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-04-2023, 20:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غریری، ئەمرۆ شەممە، دەستپێكردنی پرۆسەی بەشی سێیەمی ئاردی لە سبەینێ یەكشەممەوە ڕاگەیاند.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دانەوێڵە بەشی بازاڕكردنی لە بارەگا و لقەكانی لە پارێزگاكان ئاڕاستە كرد بۆ ئەوەی دەست بكەن بە بڕینی لیستی بریكارانی ئامادەكردن بە ئارد بۆ بەشێكی تازە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو خشتەیەی كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بڵاوكراوەتەوە خشتەیەكی بڕینی كات و پێداچوونەوەی كارمەندەكانی تێدایە بەپێی خشتەی كاتی دیاریكراو بەپێی پلانی بازاڕكردنی ناوەندی.
    رونیشیكردەوە: هەماهەنگی لە نێوان كۆمپانیاكانی پشەسازیكردنی دانەوێڵە و كۆمپانیاكانی بازرگانی دانەوێڵەدا بەڕێوەدەچێت بۆ دەستپێكردنی تێكەڵەی دانەوێڵە كە بۆ ئەو مەڵگانەیە كە ئەركی بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی ئاردیان هەیە، كە لە نێو كاڵاكانی كارتی ڕێژە دابەش دەكرێت.
    هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، داوا لە بریكاران كراوە كە پێداچوونەوە بە ناوەندەكانی بڕین لە بەغدا و پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی پرۆسەكردن لەو بەروارانەی دیاریكراون بۆ هەر ناوەندێك، بە ڕەچاوكردنی پێشوەختی پرۆسەكردن بۆ هەژارترین ناوچە و ئامادەكردنی خشتەیەك كە كاتەكانی پرۆسەكە لەبەرچاو دەگرێت.
    ئاشكراشیكرد: رێنمایی لیژنەكانی چاودێری و هاوڵاتیان كراوە بۆ بەدواداچوون بۆ كوالێتی ئاردی ئامادەكراو و چاودێریكردنی مۆری كارگەكە و بەرواری بەرهەمهێنان پێش وەرگرتنی بەشە خۆراكەكانیان بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە هەر حاڵەتێكی دەستكاریكردن لە بڕی دابەشكراو و ڕاپۆرتی حاڵەتە نەرێنییەكان.