بەغداد - INA
وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، ئەمڕۆ شەممە تێكڕای ژمارەی ئەو خێزانە عێراقیانەی دیاریكرد كە مانگانە لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە.
جابرۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: هەموو مانگێك 150 خێزان لە كەمپی هۆلی سوریاوە دەگەڕێنەوە ئەوەش دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێكۆڵینەوە لەلایەن ڕاوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی وەزارەتی كۆچ دوای ئەوە دەست پێدەكات كە دەگەنە ناوەندی چاككردنەوەی كۆمەڵگا لە كەمپی جدعە و پاشان دەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان دوای تەواوكردنی پرۆسەی چاككردنەوە.
سەبارەت بە دۆسیەی بەخشینەكان، جابرۆ جەختی لەوەكردەوە: كە وەزارەت بەردەوامە لە دابینكردنی بەخشینی مانگانە و ئێمە پێشتر بەخشینێكمان بۆ ژنان بەبۆنەی ڕۆژی ژنانەوە دەستپێكرد و دواتر بەخشینێكی تایبەتمان بۆ ژنانی ئێزیدی دەستپێكرد و بەردەوامیش دەبین لە دەستپێكردنی بەخشین.
وتیشی: ئێستا هەوڵ دەدەین بەخشینێك دابین بكەین بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان، بەڵام دەبێت بەدەركردن (استپناو) هەبێت و چاوەڕێی ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران دەكەین.