بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کەدوو تیرۆرستی لە ئەنباڕو نەینەوا دەسگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەدوو ئۆپەراسیۆنی جوودادا وبەکۆششی هەواڵگری هەردوو فیرقەی حەوت و هەشتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وبەهاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان دوو بۆسە نرایەوە لەهەردوو زاڵگەی شەهیدسبهان لەدەروازەی نەینەواو زاڵگەی شەهید محمد کڕوی .
وتیشی لە هەردوو بۆسەکە توانرا دوو تیرۆریست دەستگیربکرێن کەداواکراوبوون بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەهەردوو قەزای هیت و حەمدانیە و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.