بەغداد/INA
وەزیری دەرەوە فوئادحسین ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پێداگری کرد لەسەر گرنگی کاراکردنی یاداشتی لێکگەیشتن بە ڕاوێژی سیاسی لەگەڵ بەحرەین.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری دەرەوە فوئادحسین چاوی کەوت بە هاوکوفی بەحرەینی خۆی عبداللتیف زەییانی لەپەراوێزی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری کەشانشینی سعودیە میواندارێتی دەکات.
هەروەها فوئادحسین لە بەرایی دیدارەکەدا دەستخۆشی کرد لە ڕێککەوتنی نێوان قەتەڕو بەحڕەین ، ئاماژەشی کرد بەوەی کە لەڕێگای ڕاوێژەوە دەتوانرێت ئامانجەکانی نێوان بەغدادو مەنامە بەدیبهێنرێت و هاوکاری نێوان هەردوولا لەڕووگەکانی سیاسی و ئابووری و گەشەسەندنەوە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا کارابکرێت.
هەروەها پێداگریشی کرد لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیدارەکانی لێژنەی عێڕاقی بەحرەینی لەپێناو کاراکردنی یاداشتی لێکگەیشتن بەڕاوێژی سیاسی ، وتیشی کە ئاسایشی نیشتیمانی پەیوەندی بەئاسایشی دەڤەرەکەوە هەیە.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی بەحرەینی جەختی کردەوەلەسەر گرنگیدانی شانشینی بەحرەین بە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێڕاقدا.