بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی خاوەنی دوكانێكی فرۆشتنی چەك بەبێ مولەت لە بەسڕە ڕاگەیاند.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ بۆ بەدواداچوون بۆ دوكانەكانی فرۆشتنی چەكی بێ مۆڵەت كراو و مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئۆپراسیۆنیەكیان ئەنجامداوە و ئەركی بەدواداچوون بۆ دوكانەكانی فرۆشتنی چەك لە پارێزگای بەسڕە، كە بووە هۆی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەهۆی فرۆشتنی چەكی جۆراوجۆر بەبێ ڕەزامەندی فەرمی لە كۆگاكەی.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵێك چەكی ئاگرین كە پێكهاتبوون لە 30 تفەنگی كڵاشینكۆف و 12 تفەنگی M4 و جۆرەها چەكی دیكە و 49 دەمانچە و تفەنگی ڕاوكردن بەپێی پێویست دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێكاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.