وەزیری دەرەوە جەخت لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و عومان دەكاتەوە

سیاسی
  • 15-04-2023, 13:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە جەختی لەسەر گرنگی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لێژنە ی هاوبەشی عێراق و عومان كردەوە، ئاماژەی بەوەدا كەعێراق چاوی لەچالاككردنی چوارچێوەكانی هاریكاری لەگەڵ عومان لەبوارە جیاجیاكانە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە،لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری وەزاری بە میوانداریی بەدر بوسەعیدی هاوتا عومانییەكەی كۆبووەوە لەشانشینی سعودیە لە جددە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی دیدارەكە گرنگی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بەدیبهێنێت، جەختكرایەوە، هەروەها هەردوولا باسیان لە تەحەددیاتی ئاسایشی ناوچەكە و كاردانەوەكانی لەسەر دۆخی عێراق كرد،داوای كرد كە بنەمای گفتوگۆ لە چارەسەركردنی ناكۆكیەكاندا بگیرێتەبەر بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی ناوچەكە.
    وەزیری دەرەوە كورتەیەك لەگەڵ هاوتا عومانییەكەی لەبارەی دواین پێشهاتەكانی عێراق و لەوانەش دۆخی ئەمنی خستەڕوو، ڕوونیشیكردەوە دۆخی ئەمنی عێراق بەراورد بە ڕابردوو بەرەو باشتر دەڕوات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ گەڕانەوەی باقی ئاوارەكان، هەروەها بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان.