كوەیت – ا ه ع موجاهید ئەبوهەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، ئەمرۆ یەك شەممە، گەیشتە كوەیت بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی كردنەوەی چالاكیەكانی پانزەهەمین دیداری راگەیاندنی عەرەبی. یەپامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: "ئەبو هەیل لەگەڵ وەفدێكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لەسەر بانگهێشتی ئەمینداری گشتی دیداری راگەیاندنی عەرەبی سەردانی كوەیتیان كرد". وتیشی لە پەراوێزی ئەو دیدارەدا " ئەبو هەیل سبەی شەو بەشداری سیمینارێك دەكات سەبارەت بە راگەیاندن و رێگرییەكانی ئێستای كە بە چاودێری شێخ جابر موبارەك سەرۆك وەزیرانی كوەیت رێكراوە و ژمارەیەك لە وەزیر و سەرۆكی دەستەكانی راگەیاندنیش لە وڵاتانی عەرەبی ئامادەی دەبن.