سەرۆك وەزیران: ساڵیادی تاوانی ئەنفال بە خاڵی دەستپێك بۆ بنیاتنانی نوێبوونەوە دەگرین

سیاسی
  • 15-04-2023, 12:49
  • +A -A

    بەغداد- INA 
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە تاوانی ئەنفال قێزەونترین نادادپەروەری و دەستدرێژییە كە تا ئێستا ڕژێمێك بەرامبەر بە هاووڵاتیانی خۆی ئەنجامی داوە.
    سودانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: بە بێدەنگی و ڕێز و خەم و پەژارەیەكەوە لەم ڕۆژانەدا پێكەوە وەستاوین بۆ یادكردنەوەی تاوانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال دژی گەلی كوردی ئازیزمان، كە لەلایەن ڕژێمی دیكتاتۆری بەعسی قێزەونترین نادادپەروەری و دەستدرێژی تۆماركرد كە هاوشێوەی ڕژێمێكی وا نەبووە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی، بە هەموو ڕق و كینە و ڕەگەزپەرستییەوە، ئاماژەی بەوەدا كە تاوانباران سزای خودا و یاسایان وەرگرتووە و جلوبەرگی شەرمەزارییان بەبەركرا كە بۆ هەمیشە و هەمیشە لەسەریان تۆماركرا ، بەڵام هێشتا ئازارەكە لە سنگدایە سەبارەت بەو تاوانە كۆمەڵكوژییەی دژی مرۆڤایەتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گەلەكەمان ئەمڕۆ وەستاوە و لە دۆخێكی بەهێزتردایە، بە ڕیزێكی نزیكەوە و پەیوەندییەكی بەهێزتر لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكانیاندا، ئەوان وەستاون كە شەڕی دیكتاتۆریەتیان كردووە و بۆ هەمیشە تا ناو گۆڕیش و لەگەڵیدا ئەو قسە و كردارە رەگەزپەرستیانە و لەگەڵیان بۆ ناو گۆڕ نێژراون، ئاماژەی بەوەدا كە گەلەكەمان كە لە تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید و ستەم و سووكایەتیكردن ڕزگاری بوو، و بەرەنگاری ستەمكاری بووەوە و كاروانی شەهیدانی لەسەر ڕێگای ئازادی پێشكەش كرد، ئەو ئیرادەی خۆی بۆ بنیاتنانی داهاتوویەكی دڵنیا دیاری كرد، كە تێیدا هەموو عێراقییەكان بە ئازیز و بەخشندەیی بژین لە خاكەكەیاندا.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەمڕۆ ئەم یادەوەرییە پڕ لە ئازارە وەك سەرەتایەك بۆ نوێكردنەوەی پەیمانی كار و بیناسازی و بەخشین و بۆ ئەوەی ببێتە پاڵنەرێك بۆ ئەو نەوانەی كە شایەتحاڵی تاوانەكە بوون، یان ئەوانەی نەیانكرد، دەست توندتر بكەنەوە و یەكبگرن بۆ عێراقێك كە تێیدا كوشتنی بەكۆمەڵ و گۆڕی بەكۆمەڵ دووبارە نەبێتەوە.