دەستبەسەرداگرتنی مادەیەكی هۆشبەر كەلەلای گەشتیارێكی عێراقی بوو لە دەروازەی زوڕباتیە

ناوخۆ
  • 15-04-2023, 12:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەست بەسەرداگرتنی ماددەیەكی هۆشبەری راگەیاند كە لە سنووری دەروازەی زوڕباتیەە لەلای گەشتیارێكی عێراقی بوو.
     دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : كە دەروازەی سنووری زوڕباتیە توانی گەشتیارێكی عێراقی دەستگیر بكات، كە بە هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر (حەشیش) بە كێشی (400) گرام.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە لەلایەن مەفرەزەی دژە ماددە هۆشبەرەكان و ئەندامانی دەروازەكە ئەنجامدراوە و ئاماژە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ ڕێكخستنی ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتن و ڕەوانەكردنی تۆمەتباران بۆ هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی بەدرە.