بەغداد/ INA
بانکی ناوەندی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بارستایی دراوی یەدەگی بیانی ڕاگەیاندوئاماژەشیکرد بەوەی کە کۆششەکان لەبرەودان بۆ پاراستنیان لە مەترسیەکان.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی بۆوەبەرهێنان محمد یونس بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەبەرهێنانەکانی بانکی ناوەندی پشت بە یەدەگی بیانی دەبەستێت و بۆچەند چینێک پۆلێن کراوە وەکو چینی وەبەرهێنان و چینی نەختینە.
هەروەها یونس وتی ئەم یەدەگانە لە 110 ملیاردۆلار تێپەڕیوە و وەبەرهێنانیان تیادا کراوەو لە مەترسی دەرچوونە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەکۆششداین بەپێی توانا وەبەرهێنان بکەین بەشێوەیەک کە داهاتمان بۆ دەستەبەربکات و دووربێت لەمەترسیەوە.