بانكی ناوەندی: لیستی ئەو كۆمەڵگا و كۆمپانیایانەمان تۆمار كردووە كە پابەند نین بە نرخی ئاڵوگۆڕەوە

ئابوری
  • 14-04-2023, 22:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراقی، ئەمرۆ هەینی تەئكیدیكردەوە: كە پێویستە هەموو دابینكەرانی كاڵا و خزمەتگوزاریەكانی ناو عێراق پابەند بن بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ و بەكارهێنانی دیناری عێراقی، و ئاشكراشیكرد: كە لیستێكی كۆمەڵگا و كۆمپانیاكان تۆماركراوە.
    جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی محەمەد یونس لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بانكی ناوەندی سێ گشتاندنی بڵاوكردەوە كە خاوەنەكانی كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوون بە نرخی فەرمی دۆلار و نرخی دیناری عێراقی پابەند دەكات، ئەمەش لەسەر بنەمای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران كە تیایدا هەموو دەزگا حكومییەكان و كەرتی تایبەت پابەند دەكات كە نرخی بەرهەمەكانیان بە دیناری عێراقی بدەن و دراوی ناوخۆیی بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی وەربگرن، وتیشی: هەندێكیان پابەندی ڕێنماییەكان بوون و هەندێكی دیكەشیان هێشتا پابەند نەبوون.
    رونیشیكردەوە: بانكی ناوەندی لیستێكی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون و پێشێلكاری كۆمپانیاكانی تۆماركردووە، لەوانە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل كە پابەند نین بە نرخی ئاڵوگۆڕەوە، ئەمەش پێشێلكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانە و ئێمە لیستەكەمان نارد بۆ دەستەی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو دابینكەرانی خزمەتگوزاری و كاڵا لە ناوخۆی عێراق دەبێت پابەندبن بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی و مامەڵە بە دراوی ناوخۆییەوە بكەن، وتیشی: دۆلار دراوێكی بیانییە كە بۆ پارەدانی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی وڵات بەكاردەهێنرێت و دەبێت دیناری عێراقی ڕۆڵی سەرەكی هەبێت لە ئابووریدا نەك دۆلار.