بەغداد - INA
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، ئەمرۆ هەینی ڕایگەیاند: تۆماركردنی پێشێلكاری بنەماكانی پەخشكردن لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا كەمی كردووە.
سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری دەستەكە عەلی موئەید لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان هیچ كارێكی هونەری لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ رانەگرتووە جگە لە درامای ئەلكاسر، وتیشی: بەپێی یاسای دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، ماددەیەك هەیە كە ئاماژە بە مافەكانی بەكاربەر و وەرگر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاگرتنی ئەو درامایەش بۆ پاراستنی تەونی كۆمەڵایەتی و رەوشی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەگەرێتەوە، وتیشی: ستانداردێك هەیە لە لیستی بنەماكانی پەخشكردنی ڕاگەیاندندا كە لەلایەن هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە واژۆكراوە پێش مۆڵەتپێدان.
راشیگەیاند: دەستە لە پێش مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ ژمارەیەك كەناڵ كۆبووەوە، لەوانە ئەو كەناڵەی كە درامای ئەلكاسری پەخش دەكرد، هەروەها گفتوگۆكە دەربارەی پێویستی كار و بەرنامە و ڕاپۆرت و زنجیرە و ئەوانی دیكە بوو لە كەش و هەوای مانگی ڕەمەزاندا و ئەو گشتاندنەی لەلایەن دەستەوە دەركراوە.
ئاشكراشیكرد: لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێژەی پێشێلكارییەكان كەمترە لە هەموو ساڵێك.
وتیشی: دەستەكە بۆی دەركەوت كە لەم مانگەدا كاری باشتر هەبووە و ئەمەش بەهۆی پەیوەندییەكی نزیك لە نێوان هۆكارەكانی راگەیاندن و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان.