بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە .. بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی توركیا دەدرێت

ناوخۆ
  • 14-04-2023, 17:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ هەینی، بڕیارێكی حكومی پشتڕاستكردەوە بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی توركیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە.
    بەڕێوەبەری بەشی پەتاناسی لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری، سائر سەبری حسێن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی باڵندە لەو وڵاتانەی ئەنفلۆنزای باڵندەیان تێدایە، لەوانە توركیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارەكە لە 31ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەرچووە، لە ئێستاشدا هەموو بەرهەمە پەلەوەرییەكانی توركیا كە لە بازاڕەكاندان، یان پێش بڕیاری قەدەغەكردنەكە هێنراون یان بە شێوەیەكی نایاسایی دوای ئەو بریارە هێنراون.