بازرگانی دەستكردن بە جێبەجێكردنی سیستمی فرۆمی خۆراكی ئەلكترۆنی لە دهۆك رادەگەیەنێت

ئابوری
  • 14-04-2023, 16:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ هەینی دەستكردن بە جێبەجێكردنی سیستمی فۆرمی خۆراكی ئەلكترۆنی لە پارێزگای دهۆك راگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەت، ئیبتیهال هاشم سابت، لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە پارێزگای دهۆك بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی كۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی و بەڕێوەبەرانی لقی بەشەكان و كۆمپانیاكان لە پارێزگاكە، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: جێبەجێكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیككردنی فۆرمی خۆراك لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەكانی وەزیری بازرگانی، ئەسیر داود غریری ئەوەش دوای سەركەوتنی جێبەجێكردنی لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سیستەمی كارتی ئەلیكترۆنی سیستەمێكی ئاسانە بۆ بەكارهێنان و بەردەستبوون، بۆیە هەموو هاوڵاتییەك دەتوانێت ئەو بەرنامانە دابەزێنێت كە پەیوەندییان بە سیستەمەكەوە هەیە و بچێتە ژوورەوە بۆ ئەنجامدان و جێبەجێكردنی مامەڵە پەیوەندیدارەكان بە بەشەكە و گواستنەوە و زیادكردن و مامەڵەكانی تر كە پەیوەندییان بە كارەكانی سەنتەرەكانی دابینكردن هەیە.
    رونیشیكردەوە: ئەگەر پڕۆژەكە لە هەموو پارێزگاكان جێبەجێ بكرێت، سیستەمی كار لە كاغەزەوە دەگۆڕدرێت بۆ سیستەمی كاری ئەلیكترۆنی كە لە ڕێگەیەوە مامەڵەكانی هاوڵاتیان بە شەفافیەت و وردی تەواو دەبێت.
    سابت داوای لە هاوڵاتیان كرد، خێراتر زانیاریەكانیان نوێ بكەنەوە و هاوكاری تیمەكانی كار بكەن و پێداچوونەوە بە ناوەندەكانی نوێكردنەوەی داتا بكەن لە پارێزگاكە بۆ دڵنیابوون لەوەی پرۆسەی نوێكردنەوەی داتا لە ماوەیەكی دیاریكراودا ڕوودەدات.
    لە لایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی كۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەت، هەریەك لە كۆگاكانی خۆراكیان لە پارێزگاكە پشكنی بۆ بینینی كۆگای سەبەتەی خۆراك، و هاوكات سایلۆكانی پارێزگاكەیان بەسەركردەوە بۆ نیشاندانی ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی گەنمی ناوخۆیی جوتیاران بۆ شوێنەكانی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەرزی 2023 دا، كە چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا لە پارێزگای دهۆك دەستپێبكات.