بەغداد - INA
هێزێكی ئەمنی هاوبەش ئەمرۆ هەینی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە بیابانی ڕۆژئاوای ئەنبار ئەنجامدا.
دەستەی حەشد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەشی لیوای 57ی سوپا و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان بۆ گەران و پشكنین لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار دەستپێكردووە.
ئاشكراشیكرد: لیوای 57ی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەی "وەتا" ئەنجامدا كە دەكەوێتە ناوچە بیابانییەكانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، هەروەها لیواكە پشكنینی بنكەی دانیشتوانەكەی ئەنجامدا بۆ ئەوەی ڕێگری لە دزەكردنی تیرۆریستان و بوونیان لە ناوچەی بەرپرسیارێتی بكەن.